• پیلانگێڕی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنی حەشدی شەعبی

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی ئێراق ، باسی پیلانگێڕی ئەمریکای کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و لەسەرکارلابرانی ئەبوومەهدی موهەندیس ، بەرپرسێکی ئەم تاقمە جەماوەرییە.

لەیس عەزاری  ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی عەسائیبی  ئەهلی حەقی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ  بەغدا یەوم ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی هەوڵی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنی حەشدی شەعبی ، دەستێوەردانی ئاشکرای واشینگۆنە لە کاروباری ئێراق ، وتی  :  پیلانگێڕی ئەمریکا بۆ زەبردان لە حەشدی شەعبی نیشان دەدات  ئەم تاقمە دەورێکی ئەرێنی لە پووچەڵ کردنی پیلانگێڕی دوژمنان دا هەبووە  . 

عەزاری وتیشی: حەشدی شەعبی  وەک نوێنەری یاسایی خەڵکی ئێراق، فیداکاری زۆریان لە ڕێگەی پاکتاوکردنی ئەم وڵاتە لە بوونی تیرۆریستان ، کردووە.

هێزی حەشدی شەعبی ئێراق  لەساڵی 2014  دوای ئەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش هەندێ ناوچە و شاری ئێراقی  داگیرکرد  لەسەر فتوای ئایەتوڵڵا سیسیتانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق پێکهات و لەساڵی 2016  لەسەر ڕەزامەندی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، ئەم هێزانەکەوتنە بنچاوەدێریی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش  بەرلەمە پێداگری کرد : حەشدی شەعبی ئێراق لە بن چاوەدێری دەوڵەت و مەرجەعیەتی ئایینی دایە و بە هیچ لەونێ هەڵناوەشێندرێتەوە.

سەرپەیڤ

Jul 10, 2018 13:06 Asia/Tehran
بۆچوونت