• پەلاماری هێزی ئاسمانیی ئێراق بۆسەر بنکەی داعش لە کەرکووک

فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراقی بنکەی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگەی کەرکووک داوەتە بەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس،  فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراقی  لەم پەلامارانە،  چەندین تونەیل، مەتەرێز و ئوردوگایەکی داعشیان  تێک شکاند.

ئەندامانی داعش لەم ئوردوگایە بۆ  پەلامارکردنەسەر جاددەی کەرکووک - بەغدا، کەڵکیان وەردەگرت.

هێزی ئاسایشی ئێراق ئۆپراسیونێکی بەربڵاویان بۆ پاکتاوکردنی  پارێزگەکانی کەرکووک و دیالە لەبوونی ئەندامانی داعش  دەستپێکردووە.

ئەم ئۆپراسیۆنە دوای ئەوە دەست پێکرا کە ئەندامانی داعش ژومارێک هێزی ئاسیاشی ئێراقیان لە جاددەی کەرکووک  بەغدا بە بارمتە گرت و دواجاریش کوشتنیان.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق حەوتەی ڕابردوو  ڕایگەیاند لەم ئۆپراسیۆنە 143 گوند لە پارێزگەی کەرکووک پاکتاو کراوە.

دەوڵەتی ئێراق دیسەمبەری ساڵی 2017  کۆتایی ئامادەبوونی سەربازیی تاقمی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند بەڵام پاشماوەی ئەم تاقمە تیرۆریستییە بەشێوەی پڕژوبڵاو دەست دەدەنە پەلامار بۆسەر هەندێ لە ناوچەکانی ئێراق.

Jul 11, 2018 13:31 Asia/Tehran
بۆچوونت