• حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی سەرەکی ئێراقی بۆبەرەڤانی کردن لە خاک و گەل و پیرۆزایەتییەکانە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکی هێزی جەماوەریی ئێراق ، ئەم هێزەی بە دامەزراوەیەکی سەرەکی بۆ بەرەڤانی لە نیشتمان، گەل و پیرۆزایەتییەکانی ئێراق زانی .

فالح فەیاز  ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکی هێزی جەماوەریی ئێراق وتیشی : هێزی حەشدی شەعبی  ڕێکخراو و بەپرەنسیپن و لە چوارچێوەی  یاسای بنەڕەتی  وڵات و لە ژێر فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق چالاکی دەکەن.

هێزی حەشدی شەعبیی ئێراق لەساڵی  2014  دوای ئەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش هەندێ ناوچە و شاری ئێراقی داگیرکرد لەسەر فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای  شیعەکانی ئێراق پێکهات و لەساڵی 2016 بە ڕەزامەندی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ئەم هێزانە کەوتنە بن چاوەدێری و فەرماندەیی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی  گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش  پێشتر پێداگری کرد : حەشدی شەعبیی ئێراق  لەژێر چاوەدێری دەوڵەت و مەرجەعیەتی ئایینی دایە.

Jul 12, 2018 21:24 Asia/Tehran
بۆچوونت