• دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقیەکانی دژبە داعش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین

هێزە عێراقیەکان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆیان دژبە بنکەو پێگەو دەس و پێوەندەکانی سەربە گرووپی ڕەسەکوژی داعش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین(باکووری عێراق) دەس پێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز، ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەئامانجی پاکتاوکردنی ناوچەی "مەتیبیجە" و گوندەکانی دەورووبەری و هەروەها لەناوبردنی تونێلەکانی تیرۆریستانی داعش و پێوشوێن گیرانی دەس و پێوەندییەکانی سەربەو گرووپە تیرۆریستییە دەس پێ بووە.

پێشتریش سەرچاوە خۆجێیەکان لە پارێزگای دیالە(رۆژهەڵاتی عێراق) هەواڵی گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ بڕێک ناوچەی مەتیبیجە لەسنووری نێوان پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەدینیان ڕاگەیاند.

حکومەتی عێراق ٢١ی دیسەمبەری٢٠١٧، کۆتایی ئامادەبوونی سەربازایی گرووپی تیرۆریستیی داعشی ڕاگەیاند بەڵام پاشماوەی تیرۆریستان، پەلامار و کردەی تیرۆریستی لەبڕێک ناوچەی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدەن.

هەرلەو بارەوە، شێخ سەعد ئەلشمری یەک لە سەرۆک عەشیرەکانی شمر لە پارێزگای سەلاحەدین جەختی کرد لەسەر پێویستیی پڕچەک کرانی عەشیرەتەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ بەرەڤانی لە خۆیان لەهەمبەر داعشدا.

ئەلشمری وتی: تیرۆریستانی داعش بەردەوام عەشیرەی شمر لەبەر دەورێک کە لەشەڕی دژ بەوان بوویانە، دەکەنە ئامانج.

Jul 13, 2018 17:59 Asia/Tehran
بۆچوونت