• وەدەرنرانی ژمارێک لە کاربەدەستانتی وەزارەتی کارەبای ئێراق

نووسینگەی "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق رۆژی پێنجشەممە لە دوایین هەوڵەکانیدا بۆ ئارام کردنەوەی ناڕەزایەتیی جەماوەری ئەم وڵاتە لەبەر بڕانی کارەبا ڕایگەیاند؛ سەرۆک وەزیرانی چەن بەرپرسێکی وەزارەتی کارەبای وەدەرناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛  لە بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراقدا ئاماژە کراوە بە وەدەرنرانی چەندین بەڕێوەبەری وەزارەتی کارەبا و ژمارێک کاربەدەستی دیکە لە ئاراستەی سەر لە نوێ وەڕێخستنەوەی چالاکییەکانی ئەم وەزارەتخانەیە بۆ خزمەت کردنی خەڵک.

ئەو کەسانەی وەدەرنراون لە هەندێ بەشی وەک سەرمایەنانەوە، واژۆ و مۆرکردنی گرێبەست، بڵاو کردنەوەی کاروبا و بەڕێوەبەرایەتیی وەزارەتی کارەبا بەرپرسایەتییان هەبووە.

پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی ئێراق لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا بوونە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی جەماوەری بەرامبەر بە باروودۆخی نالەباری خزمەتگوزاری و هەروەها ئاستی یەکجار بانی بێکاریی لاوانی ئێراقی.

دوابەدوای ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکان،" حەیدەر عەبادی" لە فەرمانێکی حەوت بڕگەییدا، جەختی کردووە لە سەر پێڕاگەیشتنی خێرا بە داخوازەکانی جەماوەر و چارەسەر کردنی خێرای کێشە وگرفتی خەڵکی ئێراق.

Aug 10, 2018 11:52 Asia/Tehran
بۆچوونت