• خۆپیشاندەرانی بەسرە تێپەڕگای سنووری  لە گەڵ کوەیتیان داخست

دەیان ناڕازی ئێراقی لە درێژەی ناڕەزایەتیەکانی خۆیان لە مەڕ دۆخی نالەبار و خراپی ڕاژەکاری لە پارێزگای بەسرە تێپەڕگای سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ کوەیتیان داخست .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیسنا ، ئەمڕۆ یەکشەمە  دەیان ناڕازی  ئێراقی لە بەسرە  تێپەڕگای سنووری سەفوان لە نێوان  ئێراق و کوەیتیان داخست .  خۆپیشاندەران  وێڕای ئیدانە کرانی  وڵام نەدانەوەی  دەوڵەتی ئێراق بە داخوازیەکانیان  خوازیاری  درێژەی خۆپیشاندانەکان بوون .  خۆپیشاندەران  بە کۆبوونەوە  لەو تێپەڕگا و داخستنی  جادە بەر دەگرن بە هاتو چۆی  تڕوموبیلەکان لە ئێراقەوە بۆ کوەیت و بە پێچەوانەوە . حەیدەر عیبادی   سەرۆک وەزیرانی   ئێراق  دوای  دیداری لە گەڵ  مەرجەعیەتی  شێعە  لە نەجەف  خۆپیشاندانی جەماوەریان پشت ڕاست کردەوە  و بەڵێنیان دا داخوازی ناڕازیان   جێ بە جێ بکەن . سەرۆک  وەزیرانی ئێراق هەروەها  فەرمانی بە  وەزیری ناوخۆ دا  لێکوڵینەوە  سەبارەت بە  پەلاماری تڕوموبیلی سەربازی وەزارەتی ناوخۆ بۆ سەر خۆپیشاندەران لە پارێزگای موسەنا دەس پێی بکات . بە پێی ڕاپۆڕتەکانی سەرچاوە  دەوڵەتیەکانی  ئێراق ، حەوتی ئووت ، تڕوموبیلێکی مودێڵی " هومر " سەر بە  هێزە ئاسایشیەکان هەوڵی دا  بدات لە  خۆپیشاندەران  لە پارێزگای موسەنا

Aug 12, 2018 19:44 Asia/Tehran
بۆچوونت