• وتووێژی بەرهەم ساڵح وعادڵ عەبدولمەهدی لەمەڕ بارودۆخی ئێراق

سەرۆک کۆماروسەرۆک وەزیرانی ئێراق لە جڤێنێکدا لە بارەی دوایین گوڕانکاریەکانی ئەم وڵاتە دیدار ووتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە کەناڵی سومەریە نێوز " عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق وبەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەم دیدارەدا لەمەڕ مەسەلەی دامەزرانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق، باشتر بوونی دۆخی خزمەت گوزاری، بەدی هێنانی هەل ودەرفەتی کاریی وڕێکارەکانی هاوکاری نێوان هێزە جۆربەجۆرەکان بۆ وەلام دانەوە بە داواکاریەکانی خەڵک ، وتووێژیان کرد. " بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، سێشەممە دووی ئۆکتۆبەر، بەفەرمی " عادل عەبدولمەهدی" کردە بەرپرسی دامەزرانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە. عادل عەبدولمەهدی" لە ماوەی یەک مانگ  دەبێ وەزیرانی کابینەی خۆی بناسێنێت. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە " حەیدەر عیبادی " سەرۆک وەزیرانی عێراق، شەوی ڕابردوو دوشەممە، لە حوکمێکدا " قاسم ئەلئەعرەجی" وەزیری ناوخۆی بە پاڕاستنی پلە وپیگەی وەکوو سەرۆکی دامەزراوەی ئەمنیەتی نیشتمانی عێراق وعرفان ئەلحیالی وەزیری بەرەڤانی وەکووڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی دانا. حەیدەر عیبادی هەتا دامەزرانی دەوڵەتی نوێی " عادل عەبدولمەهدی " بە ئەرکەکانی خۆی لە پلەی سەرۆک وەزیران درێژە ئەدات.

سەرپەیڤ

Oct 09, 2018 16:32 Asia/Tehran
بۆچوونت