• تەقینەوەی تیرۆریستی لە کەرکووک

تەقینەوەی تیرۆریستی لەشاری کەرکووک لە باکووری ئێراق چوار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، تەقینەوەیەکی تیروریستی  لە شاری کەرکووک لە باکووری ئێراق  ڕووی دا  . 

تەقینەوەی تیرۆریستی کەرکووک لە یەکێک لە بازاڕەکانی ناوەڕاستی شار لە ڕێگەی بەغدا و بە بۆمب دانان لە نێو تاکسییەک ڕووی داوە . 

بەپێی ڕاپۆرتی بەرایی، لەبەر  ئەم تەقینەوەیە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون  . 

کەرکووک ئێستا لە کۆنترۆڵی تۆکمەوتەواوی هێزی سەربازی و ئاسایشیی ئێراق دایە.

دوای  شازدەی ئوکتوبەری ساڵی 2017  هێزی سەربازی و ئاسایشیی کورد سەربە  هەرێم لە کەرکووک چوونەتە دەر.

کاربەدەستانی سیاسی و سەربازیی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی ناوەندییان  تۆمەتبار کردووە بە بێ توانایی لە دابین کردنی ئاسایشی  کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی ناکۆکی لەسەر  و داوای ئیدارەی هاوبەشی  ئەم ناوچانە  وەک بەرلە ساڵی 2014 دەکەن ،  تۆمەت و داواکارییەک کە تائێستا لەلایەن  دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و ئیدارەی  ئێستای ئەم ناوچەیە ڕەت کراوەتەوە.

Oct 11, 2018 18:28 Asia/Tehran
بۆچوونت