• نەیارەتی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی ئێراق لەگەڵ بودجەی٢٠١٩ی ئەو وڵاتە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە فراکسیۆن و هەواڵبەندە کوردییەکانی پەرلەمانی ئێراق لەمەڕ بودجەی٢٠١٩ی ئێراق ناڕازین و لەگەڵیدا نەیارەتی دەکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، بەشیر حداد لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی کە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێراق نارەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بودجەی٢٠١٩ی ئەو وڵاتەو ئامادە نین قەبووڵی بکەن و جەخت دەکەن لەسەر پێویستیی گۆڕدرانی.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق پێی داگرت، بودجەی٢٠١٩ کە خراوەتەبەردەست ئەنجومەنی وەزیران لەڕوانگەی نوێنەرانی کوردەوە نایاساییە، چونکە بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لە بودجە کەم کراوەو ١٢.٦٧ لەسەتای گشت بودجەی ئێراق دیاری کراوەو کوردەکان ناڕەزایەتیان بەرامبەری دەربڕیوەو لەگەڵیدا نەیارن.

ئەو ئەندامەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ دیاریکرانی کۆمیسۆنەکانی پەرلەمان بەڕێوە دەچێ و کوردەکان بۆ بەئەندامبوون لەو کۆمیسیۆنانەی بتوانن لەڕێیانەوە بەرژەوەندییەکانی هەرێم دابین بکەن، هەوڵ دەدەن.

لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد حاجی ڕەشید نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی ئێراق، جەخت لەوە دەکا کە یەکێتی نیشتمانی وپارتی وەک دوو پارتی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان لەچەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار شاندەکانیان ڕەوانەی بەغدا کردوون بۆ وتووێژ لەسەر بەدەستەوەگرتنی پۆست و دەسەڵات لەحکومەتی ئێراقداو ئێستاش دەبێ شاندێک بنێردرێتە بەغدا بۆ بەرەڤانی لە ماف و پشکی پێشمەرگەو هەروەها خەڵکی هەرێم لەبڕە بودجەی ئێراق و پێش بگرن بە پەسەندکرانی بودجەی ئێراق لە وەها بارودۆخێکدا.

 

Oct 13, 2018 18:04 Asia/Tehran
بۆچوونت