• مووچەی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان یەکسان کرا

فڕاکسیۆنی بەدری عێراق سپاسی کابینەی عادڵ عەبدولمەهدی کرد لەبەر یەکسان کردنی مووچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپای ئەم وڵاتە.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوەلە ئەلنەهرەین، فڕاکسیۆنی بەدری عێراق سپاسی کابینەی عادڵ عەبدولمەهدی کرد بە هۆی یەکسان کردنی مووچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپای ئەم وڵاتە.

ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند: ئەم بڕیارەی کابینە زۆر جێگەی ڕێزە، ئەوان پاداشتی ئەو هێزانەیان داوەتەوە کە داعش و تیرۆریستەکانیان لەم وڵاتە دەر کردووە.

هەروەها ئەبوو مەهدی موهەندس جێگری پارلمانی حەشدی شەعبیش سپاسی عادڵ عەبدولمەهدی کرد بەم هۆیەوە.

شایانی باسە، دوێنێ دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران مووچەی یەکسان لە نێوان هێزەکای عێراق و حەشدی شەعبی واژۆ کرا.

Nov 07, 2018 20:43 Asia/Tehran
بۆچوونت