• عەمار حەکیم: ناوچەکە دەبێ لە شەڕوقڕەی دەسەڵاتدارانی جیهانی بە دوور بێت

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر لەسەر پێویستیی دوورکەوتنەوەی ناوچەکە لە شەڕوکێشەی دەسەڵاتدارانی جیهانی، پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیسنا، عەمار حەکیم  سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی  نەتەوەیی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  محەممەد بن عەبدوڕەحمان  ئالی سانی ، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە بەغدا، ڕێگەکانی پەرەی پێوەندیی ئێراق و قەتەری لێک دایەوە . 

 عەمار حەکیم لەم  دیدارەدا داوای  سەرنجدانی جیددی وڵاتانی  ناوچەکە  بە هاوکاری و هاوبیروڕایی لە پێناو بەرژەوەندیی وڵاتان و ئاسایشی گەلانی ناوچەکەی کرد  . 

سەرۆکی  ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی  پێداگری کرد: ئێراق  خەریکی تێپەڕکردنی  قۆناخی کێشەی ئاسایشی و  ئەتنییە و لە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەی  گەشەدان و خزمەتگوزاری دایە و ئەم پرسە ئەولەویەتی سەرەکیی ئێراق لە قۆناخی بەردەم دا دێتە ئەژمار.

محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی سێ شەممە بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ  کاربەدەستانی ئێراقی سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە.

هەرلەم حاڵەدا  وەزارەتی دەرەوەی قەتەریش  لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی  لەم سەفەرەدا  هەروەها لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئێراق دیداری کرد و سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوو لایەنەو ڕێگەکانی پەرەپێدانی ، باس و ڕاوێژیان کردووە.

Nov 08, 2018 16:18 Asia/Tehran
بۆچوونت