• سێ کوژراو و چوار بریندار لە تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە موسڵی ئێراق

میدیاکانی ئێراقی باسی تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراویان کرد لە ڕۆژاوای شاری موسڵ کە بە هۆیەوە چەند کەس کوژران و بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  میدیاکانی ئێراقی باسی  تەقینەوەیەکیان کرد لە شاری موسڵ لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە  . 

کەناڵی سومەریە نیووزی ئێراقی  ڕۆژی پێنج  شەممە ڕایگەیاند  کە لەبەر تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە شەقامی بەغدای ئەم شارە، سێ کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماری ڕاگەیەندراو لەلایەن ئەم کەناڵەوە ئاماری بەراییە و لەوانەیە کوژراوانی ئەم تەقینەوە تیرۆریستییە زۆرتر ببێ.

Nov 09, 2018 08:33 Asia/Tehran
بۆچوونت