• وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس، ئامانجی یەکەم سەفەری دەرەوەیی سەرۆک کۆماری ئێراق

سەرۆک کۆماری ئێراق سبەی یەکەم سەفەری ناوچەیی خۆی لە "کوەیت"ـەوە دەس پێ دەکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ سبەینێ یەکشەممە سەرۆک کۆماری عێراق دەست دەکات بە گەشتێکی بۆ ناوچەی کەنداوی فارس، کە لەسەر بانگهێشتنامەی فه‌رمیی ژمارەیێک لە سەرکردەکانی دەوڵەتانی کەنداو ئاڕاستەی کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌م سه‌ردانه‌ی بەرهەم ساڵح یه‌که‌م سه‌ردانی فه‌رمییه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆک کۆمار بۆ دەرەوەی وڵات و وڵاتانی ناوچەکە ئەنجامی دەدات.

‎له‌ دەستپێکی گەشتەکەیدا بەرهەم ساڵح وڵاتی کوەیت بێت کە لەسەر بانگهێشتنامەیێکی پێشتری شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیتە، بڕیارە سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ سەردانەکەی بۆ کوەیت چەندین دۆسیە گرنگ تاوتوێ بکات، دیارترینیان گفتوگۆ کردنه‌ لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات و رێوشوێنەکانی گەشەپێدانیان.

‎گەشتەکەی ناوبراو بۆ ناوچەی کەنداو و وڵاتانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و چەند وڵاتێکی دراوسێی تریش دەگرێتەوە.

‎نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە: "ئامانجی گەشتەکە هەوڵدانی عێراقە بۆ بنیاتنان و دامەزراندنی باشترین پەیوەندی لە روانگەی قوڵایی رەهەندە عەرەبی و کەنداوییەکەی، هاوکات بۆ چەسپاندنی بنەماکانی هاوسێیەتی باش و تەواوکاری ئابووری و پەرەپێدان و بوژانەوە و گەشەسەندنی کلتوری هاوبەشدا بەو جۆرەی خزمەتی گەلانی ناوچەکە دەکات و چەمکەکانی هاریکاریی نێودەوڵەتی فراوان و بەهێز دەکات".

Nov 10, 2018 18:32 Asia/Tehran
بۆچوونت