• نوێنەری هاوپەیمانی بنیاتنانەوە لە  پەرلەمانی ئێراق وتی : حەشدی شەعبی پیلانەکانی ئەمریکا لە ئێراق پووچەڵ دەکاتەوە

نوێنەری هاوپەیمانی بنیاتنانەوە لە پەرلەمانی ئێراق جەختی کرد لەسەر پووچەڵکرانەوەی هەموو پیلانەکانی ئەمریکا کە سەربازەکانی لە سنوورەکانی ئێراق و سووریا جێگیرن لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراقەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس عەباس ئەلعاتفی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری  ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی  کە ئەمریکا  ئێستاکە پیلانێکی بۆ چوونی دووبارەی ئەندامانی جەنایەتکاری داعش بۆ ئێراق  داڕشتووە  وتی : هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق هەموو   پیلانەکانی ئەمریکا کە سەربازانی لە سنوورەکانی  ئێراق و سووریا  جێگیرن پووچەڵ دەکاتەوە .  ئەلعاتفی جەختی کرد کە هێزە ئەمریکاییەکان بە توانایی و بوێری حەشدی شەعبی بەم زووانە  لە خاکی  ئێراق دەچنە دەر .

Dec 03, 2018 19:00 Asia/Tehran
بۆچوونت