Dec 15, 2018 07:27 Asia/Tehran
  • عێراق باڵوێزی تورکیای لەبەر پەلامارەکانی ئەم بەینە بانگ کرد

وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند بۆ ناڕەزایەتی بە پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆسەر بنکەکانی میلیشیا کوردەکان لە باکووری عێراق ، باڵوێزی تورکیای بانگ کردووە .

وەزاڕەتی دەرەوە عێراق رۆژی هەینی لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند بە  هۆی دوو پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر شاری شەنگاڵ و چیاکانی دەوروبەر کە بنکەکانی پەکەکەی تێدا هەڵکەوتووە ، ڕەخنەی لە تورکیا گرتووە .

 تورکیا کە ئامادەبوونی ئەندامانی پەکەکەی لە خاکی خۆیدا بە نایاسایی راگەیاندووە ، ئامانج لەم پەلامارانەی دامەزراندنی ئاسایشی سنوورەکان و رێگرتن لە پەلاماری تیرۆریستیی راگەیاندووە .

 بەرلەوەش پەرلەمانی تورکیا لە مانگی ئوکتوبردا فەرمانی سەربازیی جێبەجێ کردنی هەڵمەتی سنووریی لە دژی دوژمنانی لە سوریا و عێراق درێژ کردبووەوە .

 وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق بە رەخنەگرتن لە پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا ، ئەم کارانەی تورکیای پێشێلکەریی سەروەریی نیشتمانیی عێراق زانیوە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت