Dec 15, 2018 17:40 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی سەرۆک کۆماری عێراق لە ئێران لە جێژنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا

سەرۆک کۆماری عێراق لە جێژنی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئەو وڵاتە بەسەر تاقمی تەکفیریی-تیرۆریستیی داعش، بەشێوەیەکی تایبەت ڕێزی گرت لە هەڵوێست و داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەماوەی ئەو شەڕە سێ ساڵانە(٢٠١٧-٢٠١٤).

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق ئەمرۆ شەممە، لەو ڕێوڕەسمەدا پاش سوپاس وێژی لە هەڵوێستی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای دینیی عێراق، هێزە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی لەساڵانی شەڕدا وتی: دەوری کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتی دراوسێ، دۆست و یەکگرتووی عێراق لەماوەی ئەو شەڕە زۆرگرینگەدا، زۆر بەنرخ و جێی ڕێز و سوپاس وێژییە.

بەرهەم ساڵح لەمەڕ دواکەوتن لە تۆکمەکرانی کابینەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وشداری داو وتی: دەبێ بە لێبوردویی و هاریکاریی دوولایەنە، هیوا بگەڕێنینەوە نێو دڵی بەرەی لاوی ئەو وڵاتەو بە وەپشت سەرنان و وەلانانی ناکۆکییەکان، لاپەڕەیەکی نوێ بکەینەوە لە پەیوەندییە ناوخۆییەکاندا.

سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، باشترکرانی دۆخی ڕاژەکاری، بنیات نانەوەی ناوچە وێرانبووەکان بە هۆی شەڕ، گەڕانەوەی ئاوارەکان، داکۆکی لە خێزانی شەهیدانی شەڕی دژ بەترۆریزم و پەرەپێدانی یەکڕیزیی نیشتمانی ، لە پرس و کێشەکانی بەردەم عێراق ناوبرد.

لە دەی دیسەمبەری٢٠١٧، "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق، سەرکەوتنی سەربازی بە سەر تاقمی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش لەو وڵاتەی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ

بۆچوونت