Jan 11, 2019 18:25 Asia/Tehran
  • پەلاماری خۆ کوژی لە ڕوژئاوای ئێراق ؛ زیاتر لە 25 کوژراو و بریندار

تەقینەوەی تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە پارێزگای ئەنبار لە ڕوژئاوای ئێراق ، ز یاتر لە 25 کوژراو بریندار ی لێکەوتەوە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزوینی ئەلمەیادین ، بە هۆی تەقینەوەی ڕۆژی هەینی تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە بازاڕی شاری قایم لە دەڤەری  پرێزگای  ئەنباری ئێراق 2 کەسی سیڤیل کوژران و 25 کەسی دیکەش بریندار بوون . بە پێی  دوایین  ڕاپوڕتەکان دوو هوکاری  خۆکوژ ، ئەو ئوپڕاسیونەی  لە دەرکەی چوونە ناوەی باشووری شاری قائم ی ئێراق  بەڕێوە چوو بوو . هەروەها سەرچاوە ئێراقیەکان باسیان کرد لە پەلاماری تڕوڕیستانی داعشی بۆ سەر بنەماڵەیەک  لە باشووری  پارێزگای سەلاحەدین  هەڵکەوتوو لە باکووری بەغدا . بە پیی ئەو پەلامارە تڕوڕیستیە ئەندامێکی  ئەو بنەماڵەیە گیانی خۆی لە دەس دا و حەوت کەسی دیکە بۆ وێنە چەن ژن و  منداڵ  بریندار بوون .

سەرپەیڤ

بۆچوونت