Jan 21, 2019 10:14 Asia/Tehran
  • عێراق : پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین بە پێتەختیی قودس هەڵوێستی نەگۆڕی بەغدایە

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە ، هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی ، داکۆکیی لە دۆزی فەلەستین و پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین بەپێتەختیی قودسە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا  ، موحەممەد عەلی حەکیم ، رۆژی یەکشەممە لە دیداری رامی حەمدوڵڵا سەرۆک وەزیرانی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەپە راوێزی دانیشتنی ئابووریی کۆمکاری عەرەبی لە بەیرووت گوتی : بەغدا سەرنجێکی تایبەتی ئەدا بە دۆزی فەلەستین و کارتێکەریەکانی  لەسەر ئاسایش و سەقامی ناوچەکە و بۆجارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە لەسەر هەوڵێستی نەگۆڕی خۆی لەمبارەوە . 

 حەکیم لەم چاوپێکەوتنەدا دوای ئاگاداربوونەوە لە دوایین رەوشی فەلەستین ، جەختی کردەوە لەسەر پێوستیی باشبوونی رەوشی ئابووریی و بژیوی شارومەندانی فەلەستینی و کەمکردنەوە لە ئازار و ڕەنجی ئەوان .

دوو لایەن هەروەها لەم دیدارەدا دوایین گۆڕانکاریەکانی فەلەستین و رەوشی ناوچەکەیان تاووتوێ کرد .

سەرپەیڤ

بۆچوونت