Feb 09, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی تایبەتی سوپای عێراق دژ بە داعش لە نەینەوا

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی تایبەت لەدژ پێگەکانی داعش لە پارێزگای نەینەوا دەس پێ بووە. هاوکات وتەبێژی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئاسایشییەکان توانیان دەست بەسەر پێگەیەکی داعش و چەک وچۆڵ وکەرەستەکانیان دابگرن لە پارێزگای کەرکوک.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، "یەحیا ڕەسول" وتەبێژی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق بەئاماژە بەوەی کە پێگەیەکی داعش لە پارێزگای کەرکوک بەهەموو چەکەمەنی و کەرەستەکانی تێیدای دەستی بەسەرداگیراوە، وتی: ڕێکخراوی هەواڵگریی پۆلیسی دەوڵەتی فدراڵ توانی دەستدابگرێ بەسەر ئەو پێگەی ترۆریستان لە هەڵمەتێکی بەدواداگەڕان لەو پارێزگایە، ناوچەکان و گوندەکانی دەورووبەری کە کەرەستە سەربازیەکانی وەک کڵاشینکۆف، خۆراک و کەرەستەی دیکەی لەخۆگرتبوو.

بەگێڕانەوە لە سومریەنیوز، وەزارەتی بەرگریی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هەڵمەتێکیان لەدژ پێگەکانی داعش لە پارێزگای نەینەوا هەڵکەوتوو لەباکوری عێراق دەس پێ کردووە.

لەو بەیاننامەدا هاتووە، سوپای عێراق بەپاڵپشتی ئاسمانی، پێگەکانی داعشی لە باشوری موسڵ تێکشکاندو ئۆپراسیۆن بەچاودێریی فەرماندەری تیپی پیادەی بیست و بەهاواهەنگیی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی نەینەواو سەلاحەدین جێ بەجێ کرا.

بۆچوونت