Feb 09, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • گرێبەستی هەناردەی کارەبای ئێران بۆ عێراق درێژ کرایەوە

گرێبەستی هەناردەی کارەبای ئێران بۆ عێراق بەئامادەبوونی وەزیری وزەی ئێران و وەزیری کارەبای عێراق لەنێوان کۆمپانیای تەوانیر و لایەنی عێراقی درێژ کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، رۆژی هەینی "ڕەزا ئەردەکانیان" وەزیری وزەی ئێران و"لوی خەتیب" وەزیری کارەبای عێراق بەرنامەی کارگێڕیی تەبایی نامەی پەرەی هاوکاریی دوو وڵات لەبواری بەرهەم هێنان، هەناردەکردن وگواستنەوەی تەکنۆلۆژیای پیشەسازیی کارەبایان لە شوێنی توێژینگەی "نیرو" مۆر کرد.

هەروەها لەو کۆڕەدا جێگرانی دوو وەزیرەکە، تەبایی نامەی کارگێڕییان مۆرکردو لە درێژەدا کۆمپانیای تەوانیر گرێبەستی دابین کرانی کارەبای لەگەڵ کۆمپانیای عێراقی بەست.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، گرێبەستی فەرمیی هەناردەی کارەبا لەنێوان ئێران وعێراقدا لە ساڵی٢٠٠٥ و بە قەبارەی١٥٠مێگاوات لەو بارەوە مۆرکرا کە هەموو ساڵێک نوێ کراوەتەوە.

بەپێی دواڕێککەوتنی نێوان دوولایەن، ئێران لەساڵدا ١٢٠٠ مێگاوات کارەبا لەڕێی سێ هێڵی گواستنەوە لە بەسرە، دیالەو عەممارە هەناردەی عێراق دەکا.

بۆچوونت