Feb 09, 2019 16:52 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی حەشدی شەعبی: ئەمریکا هیچ جێگەوشوێنێکی نییە لە عێراقدا

یاریدەری فەرهەنگیی ڕێکخروی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: عێراق، مەکۆی خۆڕاگرییەو ئەمریکییەکان دەبێ بزانن هیچ جێگایەکیان لەو وڵاتەدا نییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "سەید هاشم حەیدەری" یاریدەری فەرهەنگیی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە ڕێوڕەسمی چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی کە لەلایەن دامەزراوەی فەرهەنگیی شەهید سەید محەممەد باقری سەدر لە کەربەلای موعەللا بەڕێوە چوو، وتی: ترامپ بزانێ کە عێراق مەڵبەندی تەوەری خۆڕاگریی لەناوچەیە.

ناوبراو وتی: هەربەوجۆرەی کە حکومەت وگەل، و عەشیرەکان و گرووپە جەهادیەکانی عێراق بەشێوەی یەکپارچە کاردانەوەیان پێشاندا بە لێدوانی سوکانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا(سەبارەت بە مانەوەیان لەئێراق بۆ گرتنەژێر چاودێریی ئێران) ، ئەمریکییەکان دەبێ بزانن و ئاگادار بن هیچ جێگایەکیان لەو وڵاتەدا نییە.

حەیدەری وتێشی: بیرۆکەی سەرچاوەگرتوو لە ڕێنوێنییەکانی مەرجە باڵاکان لە نەجەف و ڕێبەریی باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕێگەنادات ئەمریکا لەعێراق و ناوچەدا تەڕاتێن بکات.

ناوبراو وتیشی: عێراق و حەشدی شەعبی لەکاتێکدا هەروا شانازی دەکەن بە سەرکەوتنەکانیان بەسەر ڕەوتە تەکفیریەکان کە چل ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی پێشانمانی دا بەمکوڕبوون لەسەر بڕواو پشت بەستن بەتواناکانمان و بێ متمانەبوون بە دوژمنان دەکرێ لوتکە بەرزەکان بگرین و ئێمە ئەو سەرکەوتنانە سەرچاوەگرتوو لە ڕێنوێنیەکانی حەزرەتی ئیمام (ڕە)دەزانین.

بۆچوونت