Feb 10, 2019 17:00 Asia/Tehran
  • جێگیر کرانی کەرەستەو تفاقی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی جێگیر کرانی کەرەستەو تفاقی لەشکریانی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای شاری ڕۆمادیی عێراق و لە نزیکی ناوچە سەرسنوورییەکان لەگەڵ سووریایان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئاناتۆلی، سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە کە،کەرەستەو تفاقی لەشکریانی ئەمریکی  لەوانە چەکی قورس و تۆپخانەکەیان لە ناوچەی تەنەف ھەڵکەوتوو لە ٤٩٠ کیلومەتریی ڕۆژئاوای شاری ڕۆمادی ناوەندی پارێزگای  ئەنباری عێراق جێگیر کراون.

جێگیر کرانی ئەم کەرەستە وتفاقانە ھاوکات لەگەڵ دەست پێ بوونی ھەڵمەتی سوپای سووریا بۆ پاکتاو کردنی دوایین بنکەو مەتەرێزی داعش لە پارێزگای دێرۆزوور ئەنجام دەگرێت.

پێشتر کەناڵی مەیادین باسی ڕێککەوتنی ھاوپەیمانیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکاو شەڕڤانانی کوردی داکۆکیکراوی ئەم ھاوپەیمانییە لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعشی کرد بوو بۆ چوونە دەرەوەی چەکدارانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ڕایگەیاند بوو کە بەتەما نییە ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بباتە دەرەوە.

بە لەنێو چوونی داعش لە عێراق لە دیسامبەری ٢٠١٧، خەڵک، کۆتلە سیاسییەکان، کەسایەتی و میدیاکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی لەشکریانی بیانی لەوانە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەیانن، کەچی ئەمریکییەکان نەک ھەر ئامادەی کشانەوە لەم وڵاتە نین، بەڵکو ھەڕەشەو گوڕەشەو جوڵانەوەکانی خۆشیان دژی جەماوەری عێراق و لاواز کردنی بنەماکانی بەرگریکارانەی ئەم وڵاتە لەوانە حەشدی شەعبی پەرە پێ داوە. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پەسەند کردنی مەجلیسی عێراق لە تەنیشتی سوپای ئەم وڵاتە، ڕۆڵێکی گرینگ لە بەرەوڕوو بوونەوەی تاقمە تیرۆریستیەکاندا دەگێڕێتپەرلەمانی عێراق لە ٢٦ی نوامبری ساڵی ٢٠١٦ بە زۆرینەی دەنگەوە حەشدی شەعبیی وەک بەشێکی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕاگەیاندحەشدی شەعبی داگری تاقم و چینە جۆربەجۆرەکانی عێراقە کە بە پێی داخوازیی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق هاوکات لەگەڵ کەوتنی شاری موسڵ لە دەهەمی ژوئەنی ٢٠١٤ دا پێک هات

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت