Feb 11, 2019 16:47 Asia/Tehran
  •  وشداری دان سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمریکا بۆ هێزمەند کردنی داعش لە ئێراق

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی " عەسایبی ئەهلی حەق "ی ئێراق سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هێزمەند کردنی تاقمی تڕوڕیستی داعش لە ئێراق وشداری دا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کاناڵی  هەواڵیی  ئەلعالەم ،  شێخ   " قەیس خەزعەلی " سکرتێری   گشتیی بزووتنەوەی  عەسایبی  ئەهلی  حەقی  ئێراق  ڕۆژی  دووشەمە  لە  توئیتێکدا  نووسی : درێژەی  ئامادە بوونی  تاقمی تڕوڕیستی  داعش بۆ ماوەیەکی زۆر  لە سنوورەکانی  ئێراق و سووریا  و پاشان  لەناو چوونی لە ماوەی هەفتەیەکدا نیشان ئەدات کە ئەوە  بەرژەوەندی  ئەمریکایە  کە دەوام  یان نابوودی  ئەو تاقمە تڕوڕیستیە  دیاری  دەکات . خەزعەلی وتیشی  ئەمریکا دەیەوێ داعش  لە سووریا  لەناو ببات تا ببێتە پاساوێک بۆ چوونەدەری  هێزەکانی خۆی لەو وڵاتە . لە حاڵێکدا کە  بەرژەوەندی  ئەو وڵاتە  لە ئێراق پێویستی بە  هێزمەند کردنی   ئەو تاقمە تڕوڕیستیەیە     تا بەو بیانوویە  درێژە  بدات بە ئامادە بوونی   خۆی لە ئێراق . سادق ئەلحوسەینی   سەرۆکی  ڕێکخراوی بەدری ئێراقیش  وێڕای  ئاماژە بە  بێ نیازی  ئەو  وڵاتە بە هێزە بیانیەکان  وتی  تواناییەکانی  ئێراق  بۆ لاگری  لە ئاسایش  و سەقامی  وڵات   بەسە .   لە هەمان حاڵدا  هادی عامری  ڕێبەری  هاوپەیمانی  ئەلفەتحی  ئێراقیش  ڕایگەیاند   ئیجازەی  ئامادە بوونی  سەربازی بە  ئەمریکیاییەکان  لە ئێراق  نادرێت  و هێزە ئەمریکیەکان ترسنوکتر لەوەن  کە لە شارەکانی   ئێراقدا جم و جوڵیان هەبێت . .دۆناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری ئەمریکا  ئەم دواییانە  بە وتنی ئەوەی  کە  نایەوێ  هێزە  ئەمریکیەکان  لە ئێراق  بباتە دەرەوە  وتی  واشنگتون  بۆ ساز کردنی   بنکەی سەربازی  خۆی لە ئێراق  خەرجێکی  زۆری کردووە  و   خوازیاری  پاراستنی  ئەو بنکانەیە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت