Feb 12, 2019 18:45 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەرفراوانی ڕێپێوانی پڕشکۆی بیست و دووی بەهمەنی ئێران لە میدیا عێراقییەکاندا

ڕێپێوانی پڕشکۆی بیست و دووی بەهمەنی ئەمساڵ لە ئێران، دەنگدانەوەی بەربڵاوی لەمێدیا عێراقییەکاندا هەبوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، هەواڵدەریی "فوڕات نیوز" ئۆرگانی هەواڵیی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند: ڕێپێوانی مەزنی بیست و دووی بەهمەنی ئەمساڵی ئێران بەدروشمی جەماوەریی"د ەسکەوتەکانی ئیران لە چل ساڵ تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی مایەی شانازییە" لەسەرتاسەری شارەکانی ئێران دەس پێ کرا.

زۆرێ لەمیدیا عێراقییەکانیش وەک میدیاکانی دیکەی جیهان دوێنێ دووشەممە ڕاپۆریان دا: "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران لە مەیدانی ئازادیی تاران وتی: ئێران بۆ گەشەپێدان و پێش خستنی پیشەسازیی مووشەکیی خۆی قەت ئیزن لەکەس وەرناگرێ و سەرباری هەموو زەخت وگوشارە نێودەوڵەتییە دوژمنکارانەکان هەروا درێژە دەدا بە بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان و گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکی.

هەروەها تەلەفزیۆنی"ئافاق" ئۆرگانی هەواڵیی پارتی دەعوەی ئیسلامیی عێراق بەشێوەی بەڵگەمەند و دێکۆمێنتاریی ڕێپێوانی خەڵکی ئێران لە رۆژی بیست و دووی بەهمەن(یازدەی فێڤرییەی٢٠١٩) و بەشگەلێکی وتاردانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی بڵاو کردەوە.

رۆژی دووشەممە، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، باڵوێزخانەی ئێران لەبەغداو کۆنسولخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارە جیاجیاکانی عێراق لەوان هەولێر، سلێمانی، کەربەلا، نەجەفی ئەشرەف و بەسرە شایەتی چەندین تایبەتە بەرنامە بەئامادەبوونی بەرپرسان و نوێنەرانی چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی عێراق و دیپلۆماتە بیانییەکان بوو.

سەرپەیڤ

بۆچوونت