Feb 18, 2019 12:58 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح : ئامادەبوونی هێزە بیانیەکان لە عێراق دەبێ لەسەر داوای بەغدا بێ

سەرۆکی عێراق جەختی کردەوە : ئامادەبوونی هێزی بیانی لە عێراق دەبێ لەسەر داوای حکومەتی ئەم وڵاتە بێ .

بەپێی راپورتی کوردپرێس ، بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لە دیداری ژۆزێف ووتێڵ فەرماندەری ئەرکانی فەرماندەریی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا ( سێنتکام ) و شاندی یاوەری وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی پێبەندی بە بەرگری لەسەروەریی عێراق ، وتی ئامادەبوونی هەر هێزێکی بیانی بۆ پێشتیوانی لە بواری نەهێشتنی تیرۆریسم دەبێ لەسەر داوای حکوومەتی ئەم وڵاتە و لە چوارچێوەی ئامانجی رێککەوتن لەسەر کراو بێ .

 بەرهەم ساڵح وتیشی : نەمانی دواجاری تیرۆریسم پێویستی بە هاریکاری و بەڵێنی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی بۆ پشتیوانی و داکۆکیی وڵاتانی زیانلێکەوتوو و بنیاتنانەوەی ئەو ڵاتانە  هەیە .

 فەرماندەری هێزە ئەمریکیەکان رۆژی یەکشەممەش چاوی کەوتبوو بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق .

بۆچوونت