Feb 20, 2019 11:44 Asia/Tehran
  • چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی جێگیر لە سوریا، لەڕێی خاکی عێراقەوە

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەربازانی ئەمریکی جێگیر لە سوریا لە سەرەتای مانگی ئاڤریلی٢٠١٩ لە ڕێی خاکی عێراقەوە دەچنەدەر.

"عەبدولکەریم مستەفا" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیا بەئاماژە بە ڕێککەوتنی بەغداو واشنگتۆن لەسەر چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە سوریا، وتی: سەربازانی ئەمریکی پاش کۆتایی ئۆپراسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات، و ریفی ڕۆژهەڵاتیی پارێزگای دێرەزووری سوریا، لەڕێی خاکی عێراقەوە، لەو وڵاتە دەچنە دەر.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسەمبەر لە کردەیەکی لەپێشدا ڕانەگەیێندراودا ڕایگەیاند، پێویستە سەربازانی ئەمریکی لە خاکی سوریا بچنەدەر لەبەر کۆتایی هاتنی کاری داعش لەو وڵاتە.

لەکاتی ڕاگەیێندرانی ئەو بڕیارەی ئەمریکا، ژمارێک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە باکوری عێراق جێگیر کران کە ناڕەزایەتی و کاردانەوەی عێراقییەکانی بەدواوە بووە.

پارت ولایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانییە عێراقییەکان ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لەخاکی وڵاتەکەیان پاش کۆتایی خەلافەتی خۆناونراوی داعش،  بە "نایاسایی" دەزانن و بۆ پەسەندکرانی یاسایەک لەوبارەوە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەوڵ دەدەن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت