Feb 20, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • هاوبەشبوونی ئێران لە بنیات نانەوەی عێراق

باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، هاوبەشیی کۆماری ئیسلامی لە بنیات نانەوەی عێراق دەس پێ بووە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەمەی هەواڵدەریی ئیرنا، "ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەنێو سەرۆک و ئەندامانی شۆرای شاری بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدینی عێراق وتی: ئێران هەربەوجۆرەی لەکاتی شەڕ لەدژ داعش لەتەنیشت خەڵک وحکومەتی عێراقدا بوو، مکوڕە لە بنیات نانەوەی شارەکانی ئەو وڵاتەش.

مەسجدی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هیچ هۆکارێک ناتوانێ دوو گەلی ئێران و عێراق لەیەک جیابکاتەوە، وتی: کۆمپانیا ئێرانییەکان، هاوبەشبوون لە بنیات نانەوەو بەهێزکرانی ژێرخانەکانی عێراقیان دەس پێ کردووەو ئەو ڕەوتە بەجیددی بەردەوام دەبێ.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا هەروەها بەئاماژە بە سەفەری ئەم دواییەی وەزیری وزەی عێراق بۆ تاران و ڕێککەوتنە ئەنجامگرتووەکان، وتی: بەهەوڵی کۆمپانیا ئێرانیەکان، قەیرانی کەمبوونی کارەبای عێراق، لە خولێکی زەمانی سێ هەتا چوار ساڵان چارەسەر دەبێ.

سەرۆک و ژمارێک ئەندامی شۆرای شاری بەلەدیش وێڕای ڕێزگرتن لە داکۆکیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوازیاری پەرەی هاوکاریی ئابوری و ئامادەبوونی کۆمپانیا ئێرانیەکان لەو شارە بوون.

سەرپەیڤ

بۆچوونت