ئادار 17, 2019 16:36 Asia/Tehran
  • وتارو راپۆر : بشێونیشاندانی عێراق ؛ ستراتژی واشنتۆن بۆ زەخت خستنە سەر بەغدا

بەرپرسانی واشنتۆن لەکاتێکدا خوازیاری دەرچوونی هاووڵاتیانیان لە عێراق بوون کە دەیانەوێت لە رێگەی بە بشێونیشاندان و بۆشایی ئاسایشی لەو وڵاتە بەغدا ناچار بە قبووڵ کردنی داخوازییەکانیان بکەن.

 ودایارە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نایەوێ کۆتایی بێنی بە هەنگاوە گوماناوی و دژبەرانەکانی خۆی لە عێراق. ئەو هەنگاوانەی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوو زیاتر لە جاران پەرەی سەندووە و نیشاندەری هەوڵی بەربڵاوی واشنتۆن بۆ خستنە ژێر گوشاری بەغدا لە پێناو ناچار کردنی بۆ سەردانەواندن لە بەرامبەر داخوازی و زێدەخوازییەکانی کۆشکی سپییە.

نزیکەی ٥ مانگ لەوە پێش بوو کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە درێژەی هەنگاوە سەیر و سەمەرەکانی خۆی دوای بوونی بە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، بە شێوەی نهێنی سەردانی عێراقی کرد. ترامپ پاش گەیشتنی بە خاکی عێراق یەکڕاست چووە بنکەی ئەمریکیی "عەین ئەسەد" لە پارێزگای ئەنبار و لە گەڵ سەربازانی ئەو بنکەیە دیداری کرد.

سەفەری چاوەروان نەکراو و نهێنیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عێراق، پێشێل کردنی سەروەری نیشتمانی ئەو وڵاتە و سووکایەتی بە بەرپرسانی بوو و بە پێچەوانەی یاساگەلی دیپلۆماتیک ئەنجام درا. هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی زۆربەی حزب، ڕەوت و کۆتلە سیاسییەکانی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوی جۆراوجۆر خوازیاری دەرکرانی هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق بن. بەڵام زۆری پێنەچوو کە ئەمریکییەکان دەستیان دایە داپەڕێکی گوماناوی دیکە و ئەمجار شایەدی سەفەری لە ناکاو و پێشتری ڕانەگەیێندراوی "مایک پەمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بووین. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی سەفەر بۆ عێراق لێدوانگەلێکی ئاراستە کرد کە هەندێکیان جێ سەرنجن.

هەر لەو پەیوەندییە، ناوبراو لەبارەی ئەنگێزەی خۆی لە سەفەری پێشتر ڕانەگەیێندراوی بۆ عێراق، وتبووی: "دەمەوێ لە گەڵ سەرکردەکانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ بکەم، بەڵکوو متمانەیان پێ بدەم کە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆ و بە سەروەریی نیشتمانی دەمێنێتەوە". ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکانی هەوڵی دا تا بە ڕای گشتی بقەبووڵێنێت کە هەندێ لایەن و لە سەرەوەی ئەوان ئێران بۆ سەربەخۆیی و سەروەری نیشتمانی عێراق جێی مەترسین.

بەڵام زنجیرە هەنگاوە سژبەرانەکانی ئەمریکا لە عێراق بەو کارە کۆتایی پێ نەهات و تەنانەت میدیاگەلی عەرەبی زمانیش ئاوریان لەو بابەتە دایەوە و باج گرتنی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەغدایان ئاشکرا کرد. بۆ وێنە چند رۆژ لەوە پێش رۆژنامەی "العربی الجدید" ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان پێدانی مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆکانیان بە مەرجی واژۆی گرێبەست و ڕێککەوتننامەی گران و پڕتێچوو لە گەڵ کۆمپانیاگەلی ئەمریکی دەدەنە بە بەغدا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی بەغدا وێرای ناڕەزایەتی و دژایەتی دەربڕین بە باخ گرتنی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەوبارەیەوە وەڵامی نەرێنیان داوە بە دۆناڵد ترامپ. عەبدولمەهدی لەمدواییەدا لە میانەی دیداری لە گەڵ بالوێزانی چەندین وڵاتی ئەورووپیی وەک فەڕەنسا و بەریتانیا ڕایگەیاندووە: "بەغدا نابێتە بەشێک لە ڕەوتی گەمارۆگەلی دژە ئێرانی".

جگە لەوانە، وادیارە ویلایەتە یەکگرتووەکان یارییەکی نوێی لە عێراقدا داڕشتووە بۆ ئەوەی لەو رێگەوە زنجیرە ئامانجەکانی خۆی بپێکێت. بەرپرسانی کۆشکی سپی زۆر هیوادارن لە رێگەی پلان و پڕۆژەی نوێیان لە عێراق، ئەوی تا ئێستا مسۆگەریان نەکردووە، وەدی بێنن.

هەر لەو پەیوەندییە، رۆژی چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کرد کە لە عێراق بچنە دەرێ. واشنتۆن لەو بەیاننامەیەدا ئیدعای کردووە کە هاووڵاتیان هەڕەشە و مەترسیگەلێکی وەک تیرۆریزم، ڕفاندن و بارمتە و پێکدادانی چەکدارانەیان لە سەرە. بەیاننامەکە هەروەها هوشداریشی داوە کە ئەگەری هێرش بۆ سەر هاووڵاتیانی ئەمریکی و کۆمپانیاگەلی رۆژاوایی بە چەکی و مادەی تەقەمەنی دەسکرد لە عێراق و تەنانەت لە پایتەختی ئەو وڵاتە هەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کاردانەوە بەو جموجۆڵەی ئەمریکییەکان بۆ ناسەقامگیر نیشان دانی ئەو وڵاتە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند: "دۆخی ئەمنی و ئاسایشی عێراق زۆر سەقامگیرە و عێراق وڵاتێکە کە هاوپەیمانان و هاوڕێیانی ڕێزی لێ دەگرن. عێراق پێداگرە لە سەروەری خۆی و لە هەمان کاتدا پاڵپشتی لە بەرژەوەندییەکانی. وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاوئاهەنگە لە گەڵ هەموو لایەنەکان و پابەندە بە گفتوگۆ و دانوستان".

جگە لەوە، ئەمریکییەکان بە نائەمن نیشان دانی عێراق، بەشێک لە پێرسۆنێلی باڵویزخانەیی خۆی لە بەغدا گەڕاندەوە بۆ ئەمریکا. باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە: "بڕیاری دەرچوونی فەرمانبەرانمان بە هۆی هەلومەرجی ئەمنیی ئێستا بە پێویست دەزانین و تەندروستی و سلامەتی فەرمانبەران و هاووڵاتیانمان لە یەکەمایەتی دایە". لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە بڕیاری دەرچوونی هاووڵاتیانی نازەرووری لە عێراق بە هۆی بەرزبوونەوەی هەڕەشەکان بووە.

ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئامانجی سەرەکی و بنەمایی ویلایەتە یەکگرتوویکان لەم هەنگاوە دواییەی خۆی لە عێراق، ناسەقامگیر نیشان دانی ئەو وڵاتەیە. ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن تا لە رێگەی هوشدار بە هاووڵاتیانیان لە عێراق بۆ دەرچوون لەو وڵاتە و هەروەها بردنە دەرەوەی پێرسوۆنێلی باڵوێزخانەی واشنتۆن لە بەغدا، بە جۆرێک ڕای گشتی هەمبەر بە بوونی مەترسیی ئەمنی لە عێراق بە چەواشە ببەن.

بەرپرسانی ئەمریکی زۆر باش دەزانن کە ناسەقامگیر نیشان دانی عێراق و سەلماندنی بوونی مەترسی ئەمنی لەو وڵاتە دەتوانێ پاشهاتی نگریس و نەگونجاوی بۆ ئەو وڵاتە بە دواوە بێت؛ راست بەو هۆیەیە کە لەو فێڵ و پیلانە بۆ خستنە ژێر گوشاری بەغدا لە پێناو ناچار کردنی لە قبووڵ کردنی داخوازییەکانی واشنتۆن لە بوارگەلی جۆراوجۆر کەڵک دەبات.

بۆچوونت