ئادار 17, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • پەرەدان بە بنکەی

سەربازە تیرۆریستە ئەمریکیەکان خەرێکی پەرەپیدانی بنکەی ئاسمانی عەینۆلئەسەدی ڕۆژئاوای عێراقن و کەرەسەو ئامیرو شەڕئامیری نوێیان بردۆتە ناو ئەم بنکەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ هەینی ئەلعالەم ، سەرچاوە ئاسایشیەکان لە پارێزگەی " ئەنبار" لە ڕۆژئاوای عێراق ، بە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلومەیان وت: سەربازە تیرۆریستە ئەمریکیەکان بۆ یەکەم جار دەستیان داوەتە پەرەی ئەم بنکەیە وهێشتا هۆی ئەم کردەوانە دیاری نەکراوە.هەرلەم پێوەندیەدا ، کەریم علیوی ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی وبەرەڤانی لە پەرلەمانی عێراق وتی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق هەموو دەسدرێژکاری هێزە سەربازە تیرۆریستە ئەمریکیەکان لە کاتی ئامادەبوونیان لە عێراق لێکدراوەتەوە وتەگبیری پێشپێگرانە لەدژیان  دەگیردرێت. "علیوی" بە راگەیاندنی ئەمەکە لێژنەی ئاسایشی وژمارەیەک لە نوێنەرانی ئامادە لە هاپەیمانیەکانی " ئەلفەتح وسائیرون" لە پەرلەمانی عێراق بە نیازن گەڵاڵەی چوونە دەری هێزە بیانیەکان لە عێراق بە تایبەت تیرۆریستە ئەمریکیەکان لە ڕۆژی شەممە بهێننە ئاراوە ، پێشبینی کرد کە ئەگەریی هەیە ئەم گەڵاڵەیە هەرلەم کۆبوونەوەیەدا پەسەن بکرێت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت