ئادار 19, 2019 19:42 Asia/Tehran
  • داوای غەرامەی عێراق لە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی

پەرلەمانی عێراق باسی لە ئامادەیی بۆ پەسەند کردنیی یاسایەک کرد کە بە گوێرەی ئەو ئەمریکا و رژیمی زایۆنی بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە چەکو چۆڵی قەدەخە، داوای زیانبایی و غەرامەیان لێدەکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛"ڕامی ئەلسەکینی"  ئەندامیی کۆمیسیۆنی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ یەکشەممە بەباسکردنی ئەمەی کە، ئەم کۆمیسیۆنە بۆ ئامادەکردنیی ئەم یاسا گرنگە هەوڵ ئەدات، گوتیشی، لەم یاسایە لە سەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دیاریکردن و دانەوەی زەرەرو زیانبایی بە قووربانیانی عێراقی شەڕەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە وان ڕژێمی ئیسرائیل بەتایبەت شەڕەکانی ١٩٨١ و بۆردومانی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی عێراق لەلایەن رژیمی زایۆنی، و ١٩٩١ شەڕی کەنداوی فارس،و ٢٠٠٣ داگیر کرانی عێراق،جەختی لەسەر کراوە.

 بە وتەی "ئەلسەکینی"، پێشنووسی ئەم یاسایە، سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەرکمەند دەکات کەلەبەردەم کۆمەڵگەی جیهانی  داوای دانەوەی زەرەو زیانەکانی سەرچاوەگرتوو لە شەڕەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بکەن . دوایین ڕاپۆرتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە تایبەت بە ٢٠١١ـە نیشان ئەدات، پتر لە ٢٠ هەزار و ٢٧٠ نەخۆسی شێرپەنجەیی لە عێراق داهەیە و یەکێ لە هۆیەکانی تاوسەندنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەیی لە  عێراق شەڕەکاولکەرانەکانی ٢٥ ساڵی ئەمدواییەی ئەمریکا دژی عێراقە.

هێزە ئەمریکاییەکان کەلە ساڵی ٢٠١١ەوە بە هۆی شکستی و ناکامی بەردەوام،ناچاربوون خاکی عێراق بەجێبهێلن لە ساڵی ٢٠١٤ بەبیانووی خەبات دژی داعش لە سەرووی هاوپەیمانییەکی بەناو نێو دەوڵەتی جارێکی تر چوونە ئەم وڵاتە و بەجاران، کەسانی سیڤیل و سەربازیەیکان لە سوریا و عێراقییان داوەتە بەر ئامانجی خۆیان دا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت