ئادار 20, 2019 07:31 Asia/Tehran
  • پەلاماری موشەکیی بۆسەر نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی پەلاماری موشەکیی بۆسەر نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکەن .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، وەزاڕەتی نێوخوی عێراق باسی وێکەوتنی چەند موشەکی کاتیوشا دەکات لە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا .

ئەرتەشی عێراقیش لێدرانی چەند موشەکی کاتیوشای لە ناوچەی سەوزی بەغدا پشتڕاست کردەوە و بێ زیان رایگەیاند .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەمیش راپۆری دا ، هێزە ئاسایشی و چەکدارەکانی عێراق دوای روودانی تەقینەوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا ، ئەم ناوچەیان داخست و پشکنینیان لەوێ دەستپێکردووە .

هاوکات لە گەڵ ئەم تەقینەوانە ، دەنگی ئاژیری مەترسی لە هەندێ شوێنی ناچەی سەوز لێدرا .

هاوکات کۆپتەرە سەربازیەکان بەسەر ناوچەکەدا فڕین .

بۆچوونت