Jul 07, 2019 15:05 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە سەر داکۆکیی لە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریستیی لە سنوورەکانی سووریا

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێی داگرت لە سەر درێژە پێدرانی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دژ بە تیرۆریستانی داعش لە سنووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەیرانی ئێراق سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە دراوسێتیی سنوورەکانی سووریا وتی: هێزە چەکدارەکان ئێراق ئێستایش هەر هەوڵ دەدەن بۆ بنەبڕ کردنی پاشماوەکانی داعش.

بە پێی ڕاگەیاندنی مێدیا عەرەبییەکان؛ هێزە سەربازییەکانی ئێراق بە مەبەستی بنەبڕ کردنی پاشماوەکانی داعش ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی ناوچە گەمارۆ دراوەکانی نێوان سێ پارێزگای  "الانبار، نینوا و صلاح الدین" هەتا سنوورەکانی سووریایان دەست پێ کردووە.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

هێزە ئەمنییەکانی سوپای ئێراق و حەشدی شەعبی تا ئێستا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا ئۆپەراسیۆنی جۆربەجۆریان بۆ بنەبڕ کردنی پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بەڕێوە بردووە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت