Jul 14, 2019 15:00 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆماری ئێراق لە سەر پێویستیی دوور خرانەوەی ناوچە لە مەترسییەکانی شەڕی شیمانەیی

سەرۆک کۆماری ئێراق پێی داگرت لە سەر پێویستیی دوور خرانەوەی گەلانی ناوچە لە مەترسییەکانی شەڕی شیمانەیی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری ئێراق شەوی ڕابردوو لە دیداری "فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا راشکاوانە ڕایگەیاند: بۆ دوور خستنەوەی ناوچەکە لە شەڕ و پێکدادان، دەبێ هاوکاری و هەواهەنگیی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەکە زیاتر بێ.

موگرینیش پێی داگرت لە سەر پێویستیی داکۆکیی وڵاتانی ئەورووپایی لە پاوەجێی و سیاسەتی هاوسەنگی ئێراق سەبارەت بە پرسە نێودەوڵەتییەکان.

سەرۆک کۆماری ئێراق و ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەروەها سەبارەت بە پرسەکانی هاوپێوەند بە بنیاتنانەوەی ئێراق و ڕووداوەکانی ئێستای ناوچەکە بیر و ڕایان  گۆڕییەوە.

"فدریکا موگرینی"ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی شەممە لە سەروی شاندێکی سیاسییەوە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەژمارێک لە بەرپرسانی ئێراقی لەوان "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیران و "محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی  ئێراق دیدار و وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ

بۆچوونت