Jul 15, 2019 19:15 Asia/Tehran
  •  دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی ئێراق لە گەڵ سەرۆکی هێزی داد و وەزیری دادەوانی  ئێران

وەزیری دادەوانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی ئێراق کە سەردانی تارانی کردووە ڕۆژی دووشەمە بە شێوەی جیاجیا لە گەڵ سەرۆکی هێزی داد و وەزیری دادی ئێران دیدار و وتووێژی کرد .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران  حوجەتولئیسلام و ەلموسلمین  سەید ئیبراهیم ڕەئیسی  سەرۆکی  هێزی دادی  ئێران  لە دیداری  فایق زەیدان  وەزیری  دادەوانی  و سەرۆکی   ئەنجومەنی باڵای  دادەوانی  ئێراق  وتی :  پەرەی  هاوکاریە دادەوانیەکانی  ئێران  و ئێراق    دەبێتە هۆی  پەرەی ئاسایشی ناوچە . حوجەتولئیسلام وەلموسلمین ڕەئیسی  وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە  ئاسایشی  ناوچەی ڕۆژئاوای  ئاسیا  دەبێ لە لایەن وڵاتانی  ئەو ناوچە دابین بکرێت  وتیشی : ئامادە بوونی  هێزە دەرەوەییەکان  لە ڕۆژئاوای  ئاسیا   نەتەنیا  ئاسایش دابین ناکات بەڵکوو دەبێتە هۆی   ئاڵۆزیش .   سەید عەلیڕەزا  ئاوایی  وەزیر دادەوانی  ئێران یش  لە دیداری  وەزیری دادەوانی  و سەرۆکی ئەنجومەنی  باڵای دادی  ئێراق  جەختی کرد  لەسەر  پێویستی  خێراکردنەوەی جێ بە جێ کرانی  ڕێککەوتننامەی گوڕینەوەی  تاوانکاران لە نێوان دوو وڵات . فایق  زەیدان  وەزیر ی دادەوانی  وسەرۆکی  ئەنجومەنی  باڵای  دادی  ئێراق یش  لەو دیدارەدا جەختی کرد لەسەر پێکهاتنی  کومیسیونی  هاوبەشی  ئێران  و ئێراق  بۆ چالاک کردنەوە و پێشکەوتنی   ڕێکەوتنگەلێک  کە تا ئێستا  واژۆ کراوە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت