Aug 10, 2019 17:31 Asia/Tehran
  • ئێراق تێپەڕگای سنووری مەندلی لە گەڵ ئێرانی داخست

تێپەڕگای سنووری سومار- مەندلی لە نێوان ئێران و ئێراق بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیرانی ئێراق داخرا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کوردپرێس ماڵپەڕی هەواڵیی  هاووڵاتی  لە هەواڵێکدا  ڕاپۆڕتی دا  کە تێپەڕگای  سنووری  سومار مەندلی  لە نێوان   ئێران و پارێزگای  دیالەی  ئێراق  بە  فەرمانی  عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی    ئێراق  داخرا  و هەموو  فەرمانبەرانی  ئەو  تێپەڕگا سنووریە  گوێزرانەوە بۆ تێپەڕگاکانی  دیکەی  ئەو وڵاتە . هەروەها  ڕاگەیندرا  کە هۆی  داخرانی  ئەو  تێپەڕگا سنووریە  ڕوودانی  سەرپێچیگەلێک  لەو تێپەڕگایە و هەروەها  پێشلکاری  لەو تێپەڕگایە بوو . لە لایەکی  دیکەوە  کاناڵی تەلەفیزونی  ڕووداو  ڕاپۆڕتی دا  کە دەیان  کرێکار و لوری داران  و دانیشتوانی  ناوچە  ئەمڕۆ  لە نزیکی  تێپەڕگای  سنووری س ومار  مەندی  لە گەڵ  ئێران  بە  بەرپاکردنی  خۆپیشاندانی  ئاشتیخوازانە  بڕیاری  بەغدای بۆ داخستنی  ئەو تێپەڕگایە  مەحکووم کردووە و خوازیاری  کرانەوەی  ئەو  سنوورە بوون .

بۆچوونت