Aug 12, 2019 09:11 Asia/Tehran
  • هەوڵی تیرۆریستان بۆ پەلامار بۆسەر پارێزگەی دیالەی عێراق ناکام مایەوە

هێزەکانی حەشدی شەعبی هەوڵی تیرۆریستان بۆپەلامار بۆسەر شاری خەنەقین لە پارێزگەی دیالەی رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە رۆژی جەژنی قوربانیان پوچەڵ کردەوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی  ئێران ، رێکخراوی حەشدی شەعبیی  عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، هێزە کانی ئەم رێکخراوەیە رۆژی یەکشەممە ئەو باندە تیرۆریستیانەیان هەڵوەشاند کە بە نیاز بوون لە رۆژی جەژنی قورباندا پەلامار بکەنە سەر دانیشتوانی خانەقین .

 سەرباری شکستی هێنانی تاقمی تیرۆرستیی داعش لە عێراق ، تا ئێستاش ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتەدا ئامادەن و بە شێوەی پەرتوبڵاو کاری تیرۆریستیی دەکەن .

بۆچوونت