Sep 03, 2019 20:59 Asia/Tehran
  • وتووێژی وەزیری دەرەوەی عێراق و سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی ناوچە

وەزیری دەرەوەی عێراق و سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا، سەبارەت بە پرس و بابەتەکانی عێراق و گۆڕانکاریەکانی ناوچە وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی عێراق لەدیدار لەگەڵ "ئەحمەد ئەبوغیت" سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا بەبیرخستنەوەی دەسدرێژکاریی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی بۆسەر پێگەکانی حەشدی شەعبی و هێرش بۆسەر وڵاتانی عەرەبیی سوریاو لوبنان، خوازیاری داکۆکی لێبڕاوانەی کۆمکاری عەرەب لە وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییە لەهەمبەر سیاسەتی دەسدرێژکارانەو داگیرکەریی ئیسرائیل بوو.

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب رۆژی سێ شەممە بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان گەیشتە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت