Sep 10, 2019 17:01 Asia/Tehran
  • بۆردومانی ئاسمانیی هەمماری تەقەمەنی حەشدی شەعبی ئێراق

هەممارێکی تەقەمەنی تازەی حەشدی شەعبی لە ستانی "ئەنبار" لە رۆژئاوای عێراق، بوو بە ئامانجی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناس.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم؛ سەرچاوەکانی دەنگ وباس بە سومەرییە نیوز گوتیان، ناوەڕۆکی ئەم تەقینەوەیە لە هەمماری تەقەمەنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری "هیت"لە ستانی"ئەنبار" نیشان ئەدات ئەم ڕووداوە بە هۆی هاوێژرانیی مووشەک لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بووە.

بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، چەندین گوللـەی کاتیوشایش لە ناوچەکانی گردو پەڕ هاوێژراوەو و تەقیونەتەوە.

هێشتا لە ڕادەی زەرەر و زیانی ئەگەری لەم هەمماری تەقەمەنییە و ناوچەکانی نزیکی ڕاپۆرتێک نەگەییشتووە.

 بنکەکانی سەربازی سەربە ڕێکخراوەی بەسیجی جەماوەری عێراق"حەشدی شەبی" لەماوەی یەک مانگی ئەمدواییە بە جاران کەوتۆتە بەرپەلامار. ڕێکخراوەی بەسیجی جەماوەری عێراق، ئەمریکا و رژیمی زایۆنی وەک هۆکاری  سەرەکی ئەم پەلامارانە ڕاگەیاندووە. ئەمریکا وڕژیمی زایۆنی دوای سەرکەوتنەکانیی ڕێکخراوەی بەسیجی جەماوەری عێراق لەمەر بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان لە ناوچە، گوشار بۆ سەر ئەم ڕێکخراوەیەی تووند تر کردۆتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت