Nov 05, 2019 16:36 Asia/Tehran
  • جەختکردنی سەرۆک کۆماری و ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە سەر جێبەجێکردنی چاکسازییەکان

سەرۆک کۆماری و ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە سەر جێبەجێکرانی چاکسازییەکان لە وڵات و ڕاگەییشتن بە داوا و ویستەکانی ناڕازییان،جەختیان کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر،"بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی سێشەممە لە دیداری"عەمار حەکیم" ڕیبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی ئەم وڵاتە لەبارەی خێرایی دان بە پرۆسەی جێبەجێبوونەوەی چاکسازییەکان بۆ بەدی هێنانی پاوەجێی و ئاسایش لە عێراق بیرو ڕایان گۆڕیوە.

 دوابە دوای دەستپێکرانیی خۆپیشاندانی جەماوەری لە عێراق"عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ڕاگەییشتن بە ویستەکانی ناڕازیان هەگبەکانی چاکسازییەکانی ئاراستە کرد.

هەر لەم حآلە دا،سەرچاوەئاگادارەکان لە عێراق باسیان لە تووندتر بوونەوەی ڕێو شوێنی ئاسایشتی لە بەندەرەکان و دەڤەرەنەوتییەکانی "بەسرە"،باشووری ئەم وڵاتە، کرد بەمەبەستی پاراستنییان لە هەرچەشنە پەلاماری شیمانەیی لە لایەن هۆکارانی ئاژاوە گێرەوە.

هەواڵیکی دیکە باسی ئەمە دەکات ناڕازییان لە مەیدانی "ئەلتەحریر" ـی بەغدا نەخشە ڕێگای خۆی بۆ داهاتووی سیاسی پێش ڕووی عێراق ڕاگەیاندووە. ژماریک لە شارەکانی عێراق لە یەکەمی ئۆکتۆبر شایەتی بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانەکان لە مەڕ ناڕەزایەتی دەربرین لە حاند بارودۆخی ناڵەباری ڕاژەکاری گشتی،نەبوونی دەرفەتەکانی کارو پیشە و گەندەڵی ئیدارییە.ئەم ناڕەزایەتییانە لە ڕۆژانی ئەمدواییە هاوکات لەگەڵ خۆوەردانی ژماریک لە ولاتانی ناوچە و ڕۆژئاوایی بەرەو تووندو تیژی ڕۆیشتووە و سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت