Nov 06, 2019 14:53 Asia/Tehran
  • پێداگریی لەسەر پێویستیی هەوڵی حکومەتی عێراق بۆ پێش گرتن بە پاشاگەردانی لەو وڵاتە

هاوپەیمانیی فەتح وێڕای پێداگری لەسەر داکۆکی لە داواکارییە یاساییەکانی خۆپێشاندەرانی عێراقی، داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران کرد ڕێگە نەدا پاشاگەردانی و بشێوی ئەو وڵاتە دابگرێ.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، هاوپەیمانیی فەتحی عێراق بەسەرۆکایەتی هادی عامری وتی: چەند کەسێک بە دەسدرێژی کردنەسەر سامانە گشتییەکان، بەناوی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین، نەزمی گشتی تێک دەدەن بۆیە پێویستە خۆپێشاندەران لەهەمبەر وێرانکاریی پلان بۆکراوی دامەزراوە گشتییەکان ڕابوەستن.

لەلایەکی دیکەوە، کابینەی عێراق لە دانیشتنێکدا بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی پاکێجێکی نوێی چاکسازیی پەسەند کرد کە وەڵامدانەوە بە داواکاریی خۆپێشاندەرانی تێدا گونجێندراوە.

عادل عەبدولمەهدی بەئاماژە بەوەی کە بێتوو دەستور هەموار بکرێ، ئەگەری گۆڕانی شوناسی سەربازیی - سیاسیی عێراق لە ئارادایە، وتی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەختە نامومکینە.

ژمارێک شاری عێراق لەوان بەغدا لەچەند حەوتەی ڕابردوو شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانن بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە رەوشی نالەباری ڕاژەکاریی گشتی، نەبوونی هەلی کارکردن و گەندەڵیی ئیداریی ، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی دەستتێوەردانی دوژمنانی عێراق ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە، توندوتیژی و کوژران وبرینداربوونی دەیان کەسی لێکەوتووەتەوە. 

سەرپەیڤ

بۆچوونت