Dec 02, 2019 19:31 Asia/Tehran
  • محەممەد حەلبووسی : سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەبێ بتوانێ قۆناغی داهاتوو بەڕێوەبەرایەتی بکا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی هەڵبژاردنی کەسێک وەک سەرۆک وەزیران کە بتوانێ قۆناغی داهاتوو بەڕێوەبەرایەتی بکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلنەشرە، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی دیداری لەگەڵ ئوسامە نوجێفی سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدانی ئەو وڵاتە پێی داگرت؛ دەبێ کەسێک وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەڵبژێردرێ کە بتوانێ قۆناخی داهاتوو بەڕێوەبەرایەتی بکا.

دوولایەن لەمیانەی ئەو دانیشتنەدا لەبارەی دواگۆڕانکاریە سیاسیەکانی عێراق پاش دەستلەکارکشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، وتووێژیان کرد.

ئەوان هەروەها سەبارەت بەیاسای کۆمیساریای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان قسەیان کرد.

دوولایەن پێیان داگرت لەسەر پێویستیی بەهێزکرانی هاواهەنگیی نێوان گرووپ و لایەنە عێراقییەکان لەبارودۆخی ئێستادا بۆ گەیشتن بەڕوانگەیەکی هاوبەش.

پەرلەمانی عێراق دوێنێ ڕەزامەندی ڕاگەیاند لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی.

بۆچوونت