Dec 02, 2019 19:32 Asia/Tehran
  • وریاییدانی حەشدی شەعبی سەبارەت بە چالاک کرانی دەس و پێوەندیەکانی داعش لە عێراق

حەشدی شەعبیی عێراق وریایی دا کە داعش بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە دۆخی ئاسایشیی ئێستای عێراق، پەلامارەکانی لە هەندێ لە ناوچەکان دەسپێکردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی دووشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین، حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند، ترۆریستانی داعشی جم و جۆڵگەلێکیان لەپارێزگاکانی نەینەوا ، سەلاحەدین، ئەنبار، دیالە، کەرکوک ودەورووبەری بەغدا دەس پێ کردووە.

ترۆریستانی داعشی رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە دۆخی ئاڵۆزی ئەم دواییەی عێراق، لە پارێزگای دیالە، هەوڵی ترۆریستیان ئەنجام دا کە حەشدی شەعبی بەرپەرچی ئەو پەلامارانەی دایەوەو پێشی گرت ببە پێشڕەویی ترۆریستان.

لەو پێکدادانەدا، شەش کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژران و ١٧ کەس لەوان بۆ وێنە فەرماندەری تیپی بیستی ئەو هێزانە بریندار بوون.

تائێستا لەبارەی ژماری کوژراو و برینداری داعشی لەو پێکدادانەدا هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە.

عێراق لە دیسەمبەری٢٠١٧دا هەواڵی سەرکەوتنی بەتەواوەتی بەسەر ترۆریستانی داعشی ڕاگەیاند بەڵام هێزە عێراقییەکان لەچەندین ناوچەدا، بەرپەرچی هەوڵی ترۆریستیی ڕەشەکوژان دەدنەوە. لەهەمان کاتدا، "عەبدولئەمیر تەعیبان" نوێنەری پارێزگای زیقار رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: ژمارێک سیخوڕ لە خۆپێشاندانە جەماوەریەکان کە لەلایەن چەند لایەنێکی دەرەکییەوە داکۆکی دەکران، هەوڵیان دەدا، بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی ناسرییە کە ناسراوە بە گرتووخانەی "حوت"، دەرباز بکەن بەڵام هێزە ئاسایشییەکان و پاسەوانانی ئەو گرتووخانەیە، ئەو پەلامارەیان بەرپەرچ دایەوە. "سائر بەیاتی" سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی عەشیرە عەرەبیەکانی عێراقیش وریایی دا لەبارەی ئەگەری هەڵاتنی شەش هەزار ترۆریستی داعشی لەو گرتووخانەیە، لەئەنجامی ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییە.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت