کانونی یه‌که‌م 10, 2019 08:33 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزانی بریتانیا و فەرەنساو کارگێڕی ئاڵمانیا بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق باڵوێزانی بریتانیا و فەرەنساو کارگێڕی ئاڵمانیای بانگ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆژی دووشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بەیاننامەی هاوبەشی ئەم سێ دیپلۆماتە ئەورووپییە ڕایگەیاند: بەیاننامەی ئەو باڵوێزانە لەپاش دیداری ڕۆژی یەکشەممەیان لەگەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاەوەی عێراق دەستوەردانێکی ئاشکرا لە کاروباری نێوخۆیی عێراق و پێشێلکرانی پەیوەندیی دیپلۆماسیانە دێتە ئەژمار.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق وتیشی: بەیاننامەی هاوبەشی بریتانیاو فەرەنساو ئاڵمانیا بەبێ هاواهەنگی لەگعەڵ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق دەرکراوە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق  هەروەها باڵوێزی کەنەداشی بانگ کرد.

باڵوێزخانەکانی بریتانیاو فەرەنساو ئاڵمانیا لە بەغدا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی دەستوەردەرانە داوایان لە عادڵ عەبدولمەهدی کرد کە ئاسایشتی خۆپیشاندەرانی ئەم وڵاتە دەستەبەر کات.

باڵوێزخانەکانی ترۆئیکای ئەورووپا داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە لە بارەی قەڵاچۆی خۆپیشاندەران لێکۆڵینەوەی پێویست و خێرا ئەنجام بدات و ئەوانەش کە بەرپرسی قەڵاچۆی خەڵکن سزا بدات.

سەرپەیڤ

بۆچوونت