کانونی دوھەم 27, 2020 17:09 Asia/Tehran
  • کەعبی : خۆپیشاندانە بەملوێن کەسیەکەی خەڵکی ئێراق

جێگری سەرۆکی پارلمانی ئێراق پێداگری کرد کە خۆپیشاندانە بەملوێن کەسیەکەی ڕۆژی هەینی خەڵکی ئێراق بەدژی بوونی هێزی چەکداری ئەمریکا لە وڵاتەکەیان "دۆناڵد ترامپ"ی خستە گێژاوێکەوەو نیشانیشی دا کە گەلی ئێراقیش بەتوندی دژبەرن لەگەڵ هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان.

جێگری سەرۆکی پارلمانی ئێراق ڕایگەیاند ئەمریکاو سیستمە پڕوپاگەندەیەکەی هەوڵیان دا خۆپیشاندانە جەماوەریەکەی ئێراق لاواز بکەن بەڵام نەیانتوانی بەر بەوە بگرن کە خەڵکی ئەو وڵاتە قسەی خۆیان لەبەرامبەر خەڵکی جیهان دا ڕابگەیەنن.

کەعبی بەڕاشکاوی وتی : لەمیانەی ڕاگەیاندراوی کۆتایی خۆپیشاندانە بە ملوێن کەسیەکەی خەڵکی ئێراق پلانێک بۆ خشتەیەکی داندراو بەمەبەستی پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندراو پارلمانیش  هەوڵ دەدا لەپێناو بەڕێوەبردنی بڕگەکانی ئەو بڕیارنامە بەئاراستەیەکی ئاشتی خوازانە لەگەڵ دەوڵەت هاودەنگی بکا

 جێگری سەرۆکی پارلمانی ئێراق لە بەردەوامی قسەکانی دا وتی : بەم زوانە پارلمانی وڵاتەکەی لەفۆڕمی ڕێککەوتنێکی ئاسایشی لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆوێنە هاوکاری لەبواری هەواڵگری و پەرەو جۆرەها لە فێرکاری پێداچوونەوە بەخۆی دا دەکا.

بەغدای پێتەختی ئێراق ڕۆژی هەینی ڕابردوو بێ وێنەترین وێنگەی خۆپیشاندانی جەماوەری بەئاراستەی دژایەتی بەردەوام بوونی داگیرکاری ئەمریکای لەو وڵاتەی بەخۆوە بینی 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت