ئاب 09, 2020 22:37 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی جەماوەری عێراق بۆ جیھادی دژی مانەوەی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان

موفتیی سوننەی عێراق ڕایگەیاند: زۆربەی شێعەکان و سوننەکانی عێراق بۆ جیھادی دژی ئەمریکاو وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵات ئامادەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی «مەعلومە»، «شێخ مەھدی سەمیدعی» موفتیی سوننەی عێراق وتیشی: سوننەکان کە ستەمی زۆریان لێ کراوە، لە ئێستادا لەچاو ساڵانی ٢٠٠٣ زیاتر لە سەر ھەستە بۆ جیھادی دژی لەشکریانی ئەمریکی.

جەماوەری عێراق لە مێژە دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان ڕاگەیاندووە.

نوێنەرانی پەرلەمانی عێراقیش ٥ی ژانویەی ٢٠٢٠ پرۆژەیاسای وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی عێراقی تێپەڕاند.

سەرپەیڤ

بۆچوونت