نووسینگەی لبژنەی زۆرانی پارێزگەی کرماشان وتی : حامد ڕەشیدی، بەهمەن تەیمووری و یەدوڵڵا موحیبی سێ زۆرانبازی کرماشانین کە لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا و یارییەکانی وڵاتانی یەکگرتووی ئیسلامی بە شداری دەکەن.

مەنسوور کیانی  ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی :  رەشیدی لە کێشی  70 کیلوگرەم، تەیمووری لە کێشی  74 کیلوگرەم و موحیبی لە کێشی 125 کیلوگرەمی ئازادکارانی کرماشانی دان کە لەم دوو ڕووداوە گرینگە بەشداری دەکەن .

ناوبراو وتیشی : ڕەشیدی و تەیمووری لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا  یاری دەکەن و موحیبیش  لە یەکێک لە دوو تورنمنتی  پاڵەوانەتی ئاسیا و یان یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی نوێنەری ئێران  دەبێت  .

کیانی لە درێژەدا وتیشی  : هەر دووی ئەم  کێبەرکێیانە  خاوەن گرینگایەتیەکی زۆرن و باشترینەکانی ئاسیا لەوێ دا بەشداری دەکەن.

 

Apr 18, 2017 17:50 Asia/Tehran
بۆچوونت