چوارەمین یاریگەی گەورەی پەنجا هەزار کەسی ئێران بە ناوی پارسی شیراز سبەینێ هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک کۆماری بۆ پارێزگەی فارس، کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

چوارەمین کێبەرکێکانی وەرزیشیی وڵاتانی ئیسلامی  بە میواندارەتی باکوو لە ناوەڕاستی گوڵان  دەست پێ دەکرێت ، کاروانی وەرزیشیی ئێران بە 280 وەرزشڤان 31 ئافرەت  و 130 پیاو،  ڕاهێنەر، سەرپەرەست، کادێری پزیشکی  و میدیاکاران لەم کێبەرکێیانە بەشداری دەکەن  .

 

پژمان  سکونەتی  و هێمن میرزایی وەک وەرزشڤان و عەلیڕەزا غوڵامی  وەک  ڕاهێنەر،  سێ وەرزشکاری کوردستانین  کە بۆ ئوردوی   هەڵبژاردەی نەتەوەیی وەرزیشی پاڵەوانی و زۆرخانەیی ئێران بانگ کراون  .

 

کچانی  وەرزشڤان لە بەشی ڕاکردن و هەڵاتن دوو میدالیای زێڕ و زێوی  کێبەرکێکانی وڵاتیان بە دەست هێنا  . کەژال روستەمی  ئافرەتی کوردستانی بە تواناییەکی زۆرەوە لە ماددەی چوارسەد مەتری بێ لەمپەر  لە سەکوی  یەکەم دا  وەستا و نیشانەی  زێری  لە مل کرد  .

هەروەها هەدیە ساعدی  ئافرەتی وەرشڤانی دیکەی کوردستانیش  لە ماددەی حەوتانە دا  میدالیای زێوی  ئەم خولەی کێبەرکێکانی  بە خۆی تەرخان دا.

 

محەممەد عەلی پردل  نوێنەری بیلیاردی ئێران لە  بەشی نۆ تۆپ بە ئەنجامی  یازدە بەسەر دە  بە شکست دانی خەنیمەکەی  لە لوبنان و لە قۆناخی  نیوەکۆتایی  لە گەیشتن بە یارییەکانی کۆتایی کێبەرکێکانی نێودەوڵەتی لوبنان  بە جێ مایەوە و میدالیای بۆرۆنزی وەرگرت.

 

 

تیمی تۆپی پێی رێئالی مادرید  بە سەرکەوتن لەبەرامبەر بایرن مونیخ  لە خولی گەڕانەوە  دا  لە قۆناخی یەک چوارەمی کۆتایی لیگی پاڵەوانەتی ئەوروپا  گەیشتە قۆناخی  نیوە کۆتایی  .

رێئال  لە یاری  بەرایی دا سەرکەوتبوو  بو ئەنجامی  شەش بە سێ  گەیشتنە  قۆناخی دواتر  .

 

 

 

 

 

Apr 19, 2017 16:45 Asia/Tehran
بۆچوونت