• دەستپێبوونی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی قورئانی پیرۆز لە تاران

سی و چوارەمین خولی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی قورئانی پیرۆژ ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 276 قورئان بێژ و حافزی قورئان لە 83 وڵاتی جیهان لە موسەلای ئیمام خومەینی (رە) ی تاران دەست پێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی بەڕێوەبردنی سی و چوارەمین خولی کێبەرکێکانی نێودەوڵەتی قورئان، ڕایگەیاند  : یەکەم جار لە کێبەرکێکانی ئەمساڵ هاوکات پێنج  کێبەرکێی نێودەوڵەتی تەمەن درێژان، نابینایان ، ئافرەتان، خوێندکاران و تەڵەبەکان بەڕێوە دەچێت .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،  سەرجەم ئەم  پێنج کێبەرکێ نێودەوڵەتییە لەلایەن  چل دادوەر و مامۆستای خاوەن ڕای  قورئانی ، لەوان  24 دادوەری بیانی لێک

دەدرێتەوە.

دروشمی هەمیشەیی  ئەم کێبەرکێیانە : یەک کتێب و یەک گەل  ە    کە  لە قورئانی پیرۆز وەرگیراوە.

کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە ڕۆژی بیست و شەشەمی ئاڤریل بەڕێوە دەچێت.

 هەروەها هاوکات لەگەڵ ئەم خولەی کێبەرکێیانە دەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی  توێژینەوەیی قورئانی بە ئامادەبوونی  توێژەران و لێکۆڵەرانی  قورئانی زۆرتر لە بیست  وڵات لەشاری قوم بەڕێوە دەچێت.

لەپێناو ئەم  کۆبوونەوەیە تائێستا 421 وتاری قورئانی لێک دراوەتەوە.

 

 

 

 

 

Apr 19, 2017 20:20 Asia/Tehran
بۆچوونت