ئافرەتی یاریزانی ئۆلەمپیکیی پینگ پۆنگی ئێران لە یاریەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە باکو بە سەرکەوتن لە هەمبەر خەنیمێکی لە تورکیاوە گەییشتە قۆناغی بەرلە کۆتایی .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا  :ندا  شەهسەواری  لە قۆناغی یەک چواری کۆتایی لە هەمبەر  خەنیمی  تورکیایی  بە ئاکامی 4 بە سیفر سەرکەوت . شەهسەواری لەو قۆناغەدا دەبێ لە گەڵ  یاریزانی پینگ پونگی  چینی کە لە ڕنکینگی  جیهانی پلەیەکی باشی  هەیە  کێبەرکێ  دەکات .  کارەوانی وەرزشیی  ئێران  هەتا  ئێستا  59  مێداڵیای  بریتی  لە  15 زێڕ  19  زیو  و 25   بوڕونز  بە دەس هێناوە . چوارەمین  خولی  یاریەکانی  یەکگرتنی وڵاتانی    ئیسلامی  بە  ئامادە بوونی  یاریزانانی 54  وڵاتی  ئیسلامی  لە 22  لقی وەرزشی لە ڕۆژی شەمە 13 مای لە باکوی  پێتەختی  کۆماری ئازەربایجان دەسپێکراوە  و تا دووشەمە  22 مای  درێژەی د ەبێت . کارەوانی وەرزشی ئێران   بە 127  وەرشوانی ژن و 20  لقی وەرزشی لەو کێبەرکێیانە  بەشدار دەبێت .

ئادار 18, 2017 17:47 Asia/Tehran
بۆچوونت