• کەواندارانی کوردستانی بانگهێشت کرا ن بۆ تیمی نیشتمانی پیاوان وژنان

ئومید محەممەد پور، عەلیڕەزا مەشحون وشیلان تەخت فیرۆزە سێ کەوانداری کوردستانی لەمەڕ بەشداری کردن لە کێبەرکیکانی جیهانی بانگهێشت کرا بۆ دوهەمین قۆناخی ئوردوی تیمی نیشتمانی کەوانی سوننەتی وڵات لە بەشی پیاوان وژنان.

بە پیی ڕاپۆرتی کوردپرێس دویەمین قۆناخی ئوردوی تێمی نیشتمانی کەوانی سوننەتی وڵات لەمەڕ بەشداری کردن لەکێبەرکیکانی جیهانی لە ڕۆژی شەممە سی گوڵان لە مەراغە دەسپێدەکریت. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، پازدە کەوانداری هەڵبژێردراوی ژن وپیاو لە سەرانسەری وڵات بە ڕای کادری تەکنیکی فیدراسیۆن لەمەڕ بەشداری کردن لەم ئوردویە بانگهێشت کراون. ئەمید محەممەد پور، علیڕەزا مەشحون و شێلان تەخت فیرۆزە سێ کەوانداری سننەین کە لەم قۆناخە لەئوردو دەگەڕینەوە بۆ مەشقی ئامادەیی. بێهرۆز عەباس نژاد مەشقی تەکنیکی ئوردونشینان بۆ ماوەی یەک حەوتە لە دویەمین ئۆردووی تیمی نیشتمانی کەوانی سوننەتی وڵاتەکەمانی لەئەستۆ دایە. شایانی باسە ، ئۆردوولە ڕۆژەکانی سی مانگی گوڵان هەتا پێنجی جوزەردان بە مێوانداری پاڕێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی شارستانی مەراغە ئەڕا بەشداری لەکێبەرکیکانی جیهانی مەجارستان بەڕێوە دەچێت. 

ئادار 20, 2017 17:04 Asia/Tehran
بۆچوونت